چاپکردن

بەشکۆوە پێنجەمین فیستیڤاڵی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بەڕێوەچوو

 

،دواتر لە کورتە باسێکدا هەریەک لە (م کاژین غازی وم.کاژین حسێن) کە دەرچووی پەیمانگەی ڕواندز وئێستا فەرمانبەرن لە هەمان پەیمانگە ،باسی مێژووی پەیمانگەیان کرد و لەگەڵ ئەو کارو چالاکیانە وهەروەها ئەو خزمەتە بەرچاوەی کە لەو تەمەنە کەمەی هەیەتی ئەنجامی داون و خزمەتی رەوتی زانستی کردووە لە دەڤەرەکە ،دواتر تەواوی ئامادەبووان کارو چالاکی بەشی ئینگلیزیان بەسەر کردەوە کە دەیان پرۆژەی جیا جیای قوتابیان ئامادەکرابوون وەک وەرگێران وژێرنووس و نامیلکەی جیاواز بە زمانەکانی کوردی وئینگلیزی، هەرلەمیانەی چالاکیەکەدا کتێبخانەیەکی نمونەیی پیشانی ئامادەبووان درا ،لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەی پەیمانگە چەندین تابلۆی هونەری نمایشکرابوون کە لەلایەن (م.کاژین حبیب) دروستکرابوون، وە پەیمانگەی ڕواندز مێوانداری نووسەری گەورەی کورد (د. فەرهاد پیرباڵ)ی کردبوو کە ناوبراو لە فیستیڤاڵەکە کۆمەلێک کتێبی لە بەرهەمەکانی خۆی پێشکەشی قوتابیان و پەیمانگەی ڕواندز کرد، دواتر لە هۆلی یەکەم بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری دەیان پرۆژەی زانستی وپرۆگرام سازی ئامادەکردبوو کە قوتابیان ئامادەیان کردبوو ، پاشان لە نێو باخچەجوانەکەی پەیمانگە قوتابیانی دەرمانساز بە پرۆژەی جوانی پزیشکی ئامادەبووانیان سەرسام کردبوو، لە کۆتا بەشی فیستیڤاڵەکە بە هەڵدانی ڕەشماڵ و پیشاندانی کەل وپەلی کوردەواری و پێشکەشکردنی جۆرەکانی خواردنی کوردی بە مێوانان ڤیستیڤاڵەکە کۆتایی هات.