دەقی پەیامی پیرۆز بای بەرێز(د.زرار ئەرگۆشی) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز ، بە بۆنەی دەرچوونی پۆلێکی تری قوتابیانی پەیمانگەی ڕواندز،
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان، میوانانی خۆشەویست، مامۆستایانی ماندوو نەناس و فەرمانبەرانی قەدرگران، خانەوادە و کەس و کاری قوتابیان، دەرچووانی زێدەخۆشەویست.
لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندزەوە سڵاو لە گشت لایەکتان دەکەین و ئومێدەوارین کە ئەمڕۆ ببێتە چرکەساتی وەرچەرخان بەرەو ئاسۆیێکی ڕوناکتر و ئایندەیەکی باشتر و فراوانتر.
هێژایان، ئێستا ساتە وەختی ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە کادری تەکنیکی شارەزایە، ساتە وەختی پێگەیشتنی کۆمەڵیک لە کوڕ‌و کچی بەرهەمهێنە کە ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر کوردستانی خۆشەویستمان پێویستی بەو گەنجانەیە. وە دوای ئەوەی کە ئێستا بە خۆشحاڵیەوە دەڤەری سۆران ئیدارەیەکی سەربەخۆی هەیە و دەستکراوە بە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی لە سێکتەرە جیاوازەکانی ژیاندا لەو دەڤەرە کە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەبوونی ئێوەی ئازیز، بۆیە پێویستە هەموو بەهرە و توانا و هێز و زانستی خۆتان بەکاربهێنن و بەرپرسیارێتی سەرکردایەتی ئەم گەلە لە قۆناغەکانی داهاتوو بگرنە ئەستۆ.
ئەمڕۆ پەیمانگەى ته‌كنیكى تایبه‌تی ڕواندز، دواى هەشت ساڵ له ته‌مه‌نى، خۆشحاڵ و سه‌ربه‌رزه كه ئاهەنگی وێنەی دەرچوونی بەڕێوەبرد بۆ پۆلێکی تر لە قوتابیانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢. ئه‌و قوتابیانه‌ى ئه‌مڕۆ وێنەی ده‌رچوونیان گرت، دەبنە حەفتەمین كۆمه‌ڵه‌ی دەرچووی په‌یمانگەكه‌مان، کە له ژێر ده‌ستى ژماره‌یه‌ك له به‌تواناترین مامۆستایانى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانى كوردستان و عێراق و جیهاندا، خوێندوویانە. ئەم مامۆستا بەڕێزانە ئەزموونی چەندین ساڵەیان لە پەیمانگەکەماندا پەیڕەوکردووە. بۆیه دڵنیاین، ئێوە ده‌بنه هێزێكى گرنگ و كاریگه‌ر له پڕكردنه‌وه‌ى كه‌لێنه‌كانى بازاڕى كار لە کەرتی گشتی و تایبەتەکاندا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كۆمه‌ڵگەی کوردستان لە بوارە جۆراو جۆرەکاندا. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه پڕ بە دڵ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئێوەی خۆشەویست ده‌كه‌ین و ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا.
قوتابیانی ئازیز…
ئێوه دواى دوو ساڵ خوێندن و ماندووبوون پێویستە بزانن، کە ئێوه له په‌یمانگەیه‌ك خوێندووتانه، كه له ڕووى شاره‌زایى مامۆستاكانى، ستانداردبوونى به‌رنامه‌كانى و جددیه‌تى خوێندنه‌وه، یه‌كێكه له په‌یمانگە هه‌ره پێشه‌نگه‌كانى كوردستان و ناوچەکە. بۆیه جێى خۆیه‌تى شانازى به خۆتان و ساته‌كانی خوێندنتان له په‌یمانگه بكه‌ن.
هه‌وڵ و كۆشش و سه‌ركه‌وتنى ئێوه، هه‌م به‌رهه‌مى ماندووبوونى خۆتان و هه‌م ماندووبوونى ئه‌و مامۆستا به‌توانا و دڵسۆزانه‌یه، كه له ماوه‌ى ئه‌م دوو ساڵه‌دا، به‌وپه‌ڕى لێهاتوویى و له‌خۆبوردەییه‌وه له‌گه‌ڵتان بوون. بۆیه هه‌مووتان جێگاى ده‌ستخۆشى و ڕێز و سوپاسن.
جێگای شانازیمانە باس لەوە بکەین کە پەیمانگەکەمان لەم ساڵانەدا، چەند دەستکەوتێكی پڕبایەخ و گرنگی له بواره‌كانى زانست و فێركردن و توێژینه‌وه، بۆ خزمه‌تكردن به كۆمه‌ڵگە، به‌ده‌ستهێناوە. له‌وانه سازکردنی چەندین فیستیڤاڵی جۆراوجۆر،کە گوزارشتیان لە کێشە و گرفتەکانی کەرتە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و دەڤەرەکە دەکرد.
ده‌رچووانی هێژا …
لەکۆتاییدا، هیوادارین دوو ساڵی پێکەوەبوونمان لە پەیمانگە، بووبێته هەوێنی بونیادنانی پەیوەندییەکی ئەکادیمی توندوتۆڵ بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆسە زانستییەی دەستمان پێکردووە. ئێوەش درێژە پێدەری ئەم کاروانە ئەکادیمییەدەبن، بە بەکارهێنانی کارامەیی تواناکانتان لە کەرتە گشتیی و تایبەتەکاندا، دڵنیاین هه‌روه‌ك چۆن لە کاتی قوتابی بووندا هەوڵی بەدەستهێنانى زانست و زانیاریتان داوە، لە دوای دەرچوونیشتان زیاتر برەو بە خۆڕۆشنبیرکردن دەدەن و بەردەوام دەبن و، ئەوەی لە تەمەنی پەیمانگەدا به‌ده‌ستتان هێناوه و له داهاتووشدا به‌ده‌ستى دێنن، به ئەمەک و دڵسۆزییه‌وه دەیخەنە خزمه‌تى خاک و نیشتیمان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیواخوازین سەرکەوتووبن.
هه‌ر شاد و سەرفراز بن و ئاوەدانبێ كوردستان.
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/56-graduation#sigProId39f8bc53c0