ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٧-١١-٢٠٢١، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. زرار ئەرگۆشی" ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پەیمانگە و (م ابراھیم رشید) نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و بەرپرسانی حزبی و حکومی لەدەڤەرەکە و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و هه‌روه‌ها قوتابیانی ده‌رچووی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ و ٢٠٢٠-٢٠٢١، ڕێوڕه‌سمی پێنجەمین و شەشەمین خولی ده‌رچووانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز به‌ڕێوه‌چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بەھاتنە ژوورەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئاڵای پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز و قوتابیانی گشت بەشەکان ومامۆستایان وئەنجومەنی پەیمانگە دەستی پێ‌کرد،كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سروودی ئەی رەقیب ،دواتر بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی كوردستان، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان به‌ده‌م سروودی ئه‌ی ره‌قیبه‌وه، بۆ ساتێك به بێده‌نگی به پێوه ڕاوه‌ستان، پاشان ووتاری لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری رێوڕه‌سمی ده‌رچووان له لایه‌ن به‌ڕێز"م.ی. سیروان حمدامین "سەرۆکی بەشی دەرمانسازی و سەرۆکی لێژنەی باڵا پێشکەش کرا، ئینجا ووتاری بەڕێز ( د. زرار ئەرگۆشی) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز پێشکەشکرا. بەرێزیان لەوتارەکەیاندا ، وێڕای پیرۆزباییكردن له قوتابییان و خواستنی هیوای سه‌ركه‌وتن بۆیان،تیشکی خستەسەر حاڵەتی نائاسایی سەردەمی کۆرۆناو ھەوڵ و کارەبەردەوامەکانی پەیمانگەی ڕواندز له پێناوی به‌رده‌وامیدان به خوێندن و وەدابین کردنی کەشێکی لەبار و باشترین مامۆستاکان و ھەوڵدان بۆ پێگەیاندنی قوتابیان. دوواتر ووتاری نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەلایەن بەڕێز (م. ابراھیم رشید) بەڕێوەبەری خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی پێشکەشکرا، ئینجا ووتاری ده‌رچووان له لایه‌ن قوتابی "ڕاستی وریا " پێشكه‌شكرا، كه تێیدا وێڕای ده‌ربڕینی ده‌ستخۆشی و پێ‌زانین بۆ ستافی پەیمانگە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ، تا به باشترین شێوه بتوانن زانستی خۆیان له خزمه‌تی كوردستاندا به‌كاربهێنن.
دواتر سوێندی ده‌رچووان گووترایەوەو
له بڕگه‌یه‌كی تری رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، به‌ڕێزان سەرۆک بەشەکانی پەیمانگە داوای بەخشینی بڕوانامه‌یان کرد بۆ قوتابیانی بەشەزانستیەکانیان، كه له لایه‌ن بەڕێز ڕاگری پەیمانگەوە پێیان به‌خشرا.
لەکۆتاییدا یەکەمەکانی سەر ئاستی پەیـمانگە و یەکەم تاکو سێیەمی سەر ئاستی بەشەزانستیەکان بۆ ساڵەکانی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ و ٢٠٢٠-٢٠٢١ خەڵات کران ، ھەروەھا دوای دیاری کردنی سێ لەباشترین فەرمانبەرانی پەیمانگە خەڵاتی تایبەتیان پێبەخشرا.
View the embedded image gallery online at:
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/6-5th-and-6th-graduation-ceremony#sigProIdd6865a17cb
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/6-5th-and-6th-graduation-ceremony#sigProIdd6865a17cb