پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

«وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی»

 

سەردانیی شاندنی باڵای «وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی» بۆ پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتیی ڕواندز».

View the embedded image gallery online at:
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/98-wezaret#sigProIdb434de6453

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٠/١٥، شاندێکی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە سەرۆکایەتیی ھەر یەکە لە ڕاوێژکارانی وەزارەت،
بەڕێزان: «د. ئەمیر» و «د. ئامانج»، بەڕێز «د. خەتاب» بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون.
بەڕێز «م. سەرتیپ» بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا. سەردانی پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتیی ڕواندزیان کرد.

شاندەکە لە لایەن ڕاگری پەیمانگەکەمان بەڕێز «د. زرار ئەرگۆشی» و سەرۆکبەش و مامۆستایانی پەیمانگەوە، پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا. مەبەستی سەرەکیی ھاتنی شاندەکە، بۆ ھەڵسەنگاندنی پەیمانگەکەمان بوو، ھەروەھا دڵنیابوونەوە بوو لە کوالێتی و شێوازی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی خوێند لە پەیمانگەکەمان.
لە درێژەی سەردانەکەیاندا، شاندی وەزارەت بەش و یەکە جیاجیاکانی پەیمانگەیان بەسەر کردەوە. ھەروەھا بۆ دڵنیابوون، سەردانی تاقیگە و ھۆڵەکانی خوێندنیان کرد، دواتر گشت سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان خستنە ڕوو.