پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

مەڕاسیمی بەخشینی بڕوانامە

 

مەڕاسیمی بەخشینی بڕوانامە

ئەمڕۆ، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢، لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە، د. زرار ئەرگوشی، بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە فێرخوازانی هەردوو خولی: فریاگوزاری سەرەتایی First Aid و دەرمانسازی کۆمەڵگە Community Pharmacy.

شایەنی باسە، هەردوو خولەکە بێ بەرامبەر بوون و سەرەتای مانگی ئاب دەستیان پێکرد و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوون. ئامانج لێی زیاتر بڵاوکردنەوە و بەخشینی زانیاری بوو بۆ بەشداربووان، و خزمەتکردنی تەواوی فێرخوازانی دەڤەرەکە بەبێ جیاوازی.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز