بەشی دەرمانسازی
یەکێک لە زانستە پزیشکییە گرنگەکان، کە رۆژ لە دوای رۆژ بەرەوپێشچوون و نوێبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، زانستی دەرمانسازییە؛ بۆیە کارکردن لە بواری دەرمان و دەرمانخانە، یەکێکە لە پێداویستییەکانی بازاری کاری ئەم سەردەمە. کردنەوەی بەشی دەرمانسازی لە پەیمانگەی تەکنیکی تايبەتى رواندز، لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) بووە و ئامانجەکەى پەروەردەکردنى کادیری پێشکەوتوو و شارەزایە لە بوارى دەرمانسازى و کارە پەیوەندیدارەکانیدا؛ بەتایبەتى لەڕووى جۆرى هەڵسوکەوت لەگەڵ خوازیارانى دەرمان لە دەرمانخانەکاندا. هەربۆیە لەم سەردەمەدا، کارکردن لە بواری دەرمانخانە، یەکێکە لە پێداویستییەکانی بازاڕی کاری ڕۆژانه، بۆ خزمەتکردنی تاک و کۆمەڵگە. لە بەشى دەرمانسازیدا، ئامانجمان ئامادەکردنی کادیری لێهاتووه لە بوارە جیاوازەکانی دەرماندا، وەک بواری شێوازی درووستکردنی دەرمانە جیاوازەکان (حەب، شروب، مەرهەم، سپرای ...هتد) و شارهزابوون له ڕێژەی پێکهاتەکانی نێو دەرمانەکان. ههروهها كار له سهر پهروهردهكردنی قوتابی دهكهین لە سەر شێوازی هەڵسوکەوتکردنیان لەگەڵ نەخۆش و بازاڕی کار. بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجانەش هەوڵمانداوە ههموو پێداویستییە زانستییە تیۆری و پراکتیکییهكان بە شێوازێكی سەردەمیانە ئامادهبكهین، تا به ئامادهكردنی قوتابییانی لێهاتوو بتوانن لە پێشبڕکێی بازاڕی کاردا دەرفەتی باشتریان بۆ بڕەخسێت ئێمە لە پەیمانگەی رواندز بە باشترین ستافی مامۆستایانی وانەبێژ و پێشکەوتووترین تاقیگەی پەیوەست بە کاری پراکتیکی، هەوڵدەدەین نەوەیەکی بەهێز و زانستی و باوەڕبەخۆ پەروەردەبکەین. لەم بەشەدا تەنیا دەرچووانى ئامادەیى زانستى وەردەگیرێن. بوارەکانى کارکردن: دەرچووانى ئەم بەشە، دەتوانن لەم شوێنانەى خوارەوە کاربکەن: