دەربارە

هەموو شتێک بزانە دەربارەی پەیمانگە

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

یەکەمین پەیمانگەی تەکنیکی ٢ ساڵی ناحکومی لە کوردستان

ژمارەی قوتابییان

ستافی پەیمانگە

ژمارەی دەرچووان

بەشەکانی خوێندن

کورتەیەک دەربارەی پەیمانگە و مێژوویەکەی

  • پەیمانگای تەکنیکی تایبەتى رواندز لەساڵی خوێندنى ٢٠١٤ دامەزراوە؛ سەر بە دامەزراوەی "شەهید"ە، کە گەورەترین دامەزراوەی پەروەردە و خوێندنی باڵایە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان(کەرتى تایبەت). پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز، بە روانگەیەکى سەردەمییانە و وردبینانە سەبارەت بە زانست و ستانداردە ئەکادیمییەکان، بە ستافێکى شارەزا و هەروەها بە ئاگاداربوون لە پێداویستییە هەنووکەییەکانى بازاڕى کار، بە نۆ بەشى زانستى لە خزمەتى پێگەیاندنى تاکەکانى کۆمەڵگەیە.

  • ئامانجی پەیمانگە

روانگە و ئامانجمان، پێگەیاندنى نەوەیەکى وشیار، ئەکادیمى و بەرپرسیارە. ئێمە لەڕێگەى بەهێزکردنی توانا زانستییەکانى قوتابییەوە، ئامادەى دەکەین بۆ بەشدارییەکى کاریگەر لە رەنگڕێژکردنى داهاتووی نەک تەنیا خۆى، بەڵکو کۆمەڵگەش. ئامانجمانە نەوەیەک بەرهەمبێنین، کە بە بیرکردنەوەیەکى زانستییانەى بەهێز و بە سەرنج چڕکردنەوە لەسەر داهێنان و بە هەستێکى بەهێزى بەرپرسیارانەوە، بێتە ناو کۆمەڵەوە و هەنگاو بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان هەڵێنێ. ئێمە دەمانەوێ قوتابییەکانمان نەک تەنیا فێرى زانست، بەڵکو ببنە پێشڕەوی بوارەکانی خۆشیان و جێپەنجەیان بەجێبێڵن. دەتوانین روانگە و ئامانجى پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز لەم خاڵانەى خوارەوەدا کورتبکەینەو:
1- بەرهەڤکردنى ژینگەیەکی زانستی ئاستبەرز، کە سەنتەرەکەی قوتابی بێت، لەپێناو ئامادەکردنیان بە باشترین شێوە، کە توانای بەشداریکردنی کاریگەریان هەبێت لە ژیانی ڕۆشنبیری و ئابووری و پیشەییدا.
2- بەگەڕخستنی بزاڤی توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕوبەڕووی دامەزراوە حکومییەکان و کەرتە جیاوازەکان دەبنەوە.
3- پێشکەشکردنی پڕۆگرامی زانستی پێشکەوتوو، کە بگونجێن لەگەڵ پێشڤەچوونی زانستەکان لەسەر ئاستی جیهان و خزمەت بە بازاڕی کار بکەن.
4- ئامادەکردنی میلاکی تەکنیکی پسپۆڕو پێگەیشتوو لە ڕووی زانستی و کردارییەوە، کە توانای مامەڵەکردنیان هەبێت لەگەڵ تەکنیک و تەکنەلۆژیای سەردەم، هەروەها لێهاتو و پسپۆڕ بن لە بواری خۆیان، کە بتوانن داهێنان بکەن و لە بازاڕی کاری ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانیدا، کێبڕکێ بکەن.
5- لەخۆگرتنی زۆرترین ژمارە لە ئارەزوومەندانی کاری تەکنیکی و پیشەیی، بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە گەیشتن بە گەشەکردنی بەردەوام.
بۆیە بە بیرکردنەوەى رخنەگرانە و بە بەهێزکردنى توانا زانستییەکانى قوتابییانمان و بە رەچاوکردنى بەرپرسیارێتییە ئەخلاقییەکانمان بەرامبەر بە تاکەکان و بە کۆمەڵ، دەمانەوێ بەشدارییەکى مانادار لە کۆمەڵگەدا بکەین.

مێژووی پەیمانگە

دامه‌زراوه‌ی شەهید بۆ پەروەرە و خوێندنی باڵا، لە ساڵی ( 2014) هەستا بە كردنەوەی پەیمانگەی تەكنیكیی تایبەتی ڕواندز لە قەزای رواندز. ئه‌م پەیمانگەیه‌ لە سه‌ره‌تادا، له‌ سێ بەش پێكهاتبوو، كه‌ بریتی بوون لە: (ژمێریاری – تەكنەلۆجیای زانیاری – گەشتوگوزار). دەرچووانی ئەم بەشانه‌، بڕوانامەی دبلۆمی باڵا وەردەگرن. لە ساڵی (2016 – 2017) پەیمانگە ویستی زیاتر پەرە بە بواری پەروەردە و فێركردن بدات، بۆیه‌ دوای سەرنجدان له‌ پێویستی دەڤەرەكە، بڕیاریدا بەشی (ئینگلیزی)ش بكاتەوە و، به‌ هه‌مان شێوه‌ بڕوانامەی دیبلۆمی باڵا بدات بە دەرچووانی. هه‌ر له‌ درێژه‌ی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی پەیمانگە، لە ساڵی خوێندنی (2017 – 2018) پەیمانگە سێ بەشی پزیشكیشی كردوونەته‌وە، كە بریتین لە: ( بەڕێوەبردنی دەرمانخانە – شیركردنەوەی نەخۆشیەكان – ئامێری پزیشكی). ژمارەی قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی ( 2014 – 2015): 400 قوتابی ژمارەی قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی ( 2015 – 2016): 378 قوتابی ژمارەی قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی (2016 – 2017): 320 قوتابی