بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
پێشەنگبوونی قوتابییانمان لە یەکەمین کۆنفڕانسی پزیشکی دامەزراوەی شەهید (2024-02-22)
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٤ لە پەیمانگەی ئارارات- پارێزگای دهۆک یەکەمین کۆنفرانسی پزیشکی قوتابییانی سەر بە پەیمانگەکانی دامەزراوەی شەهید بەڕێوەچوو، بڕگەکانی کۆنفڕانسەکە بریتیبوون لە پێشەکەشکردنی سمینار و پۆستەر و پانێڵ، قوتابییانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز توانییان لە بڕگەی پۆستەردا پلەی یەکەم و دووەم و لە پێشکەشکردنی سمیناردا پلەی دووەم بەدەست بهێنن و باشترین ئاست لە بڕگەی پانێڵ پێشکەش بکەن. سەرکەوتنی قوتابییەکانمان جەخت لەسەر پابەندبوونی بێوچانیان دەکاتەوە بۆ، بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پێشخستنی زانیاری پزیشکی. دەستکەوتە سەرنجڕاکێشەکانیان لەم کۆنفرانسەدا نەک هەر ڕەنگدانەوەی درەوشاوەیی تاکەکەسیانە بەڵکو نموونەی ئەو ئاستە ناوازەیەی بەهرەمەندییە کە لە پەیمانگەکەماندا چێنراوە.