بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

ئاهەنگی یەکترناسین (2025-01-15)

ڕێکەوتی ١٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز ئاهەنگێکی یەکترناسینی بۆ بەخێرهاتنی قوتابییە تازە وەرگیراوەکانی ئەمساڵی خوێندن سازکرد. سەرەتای ئاهەنگەکە بە پێشوازییەکی گەرم دەستیپێکرد. قوتابییانی بەشە جیاوازەکان، لەوانە پەرستاری، دەرمانسازی، تەکنەلۆژیای زانیاری، و ئینگلیزی، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ناسێنران. ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، بەڕێز "م. هێرش عزیز خورشید"، لە وتەی خۆیدا، جەختی لە پابەندبوونی بێوچانی پەیمانگەکەمان کردەوە بۆ پەروەردەکردنی ژینگەیەکی فێربوون، تا قوتابییان بەو زانیاری و لێهاتوویی و بەهایانە تەیار بکات، کە پێویستن بۆ سەرکەوتن لە جیهانێکی هەمیشە لەحاڵی پەرەسەندندا. ناوبراو هەر لە درێژەی وتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە بەردەوام هەوڵدەدەین بە باشترین شێوە خزمەت بە قوتابییانمان بکەین بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەین لێهاتووییان پەرەپێبدەن و متمانە بەخۆبوون و توانای گەیشتن بە خەونەکانیان لەلا بەدیبێت." یەکێک لە گرینگترین بڕگەکانی ئەم رێوڕەسمە، ناساندنی دەستکەوتە نایابەکانی قوتابییانی قۆناغی دووەم بوو کە لە ساڵی یەکەمدا بەدەستیانهێنابوون و دواتریش خەڵات پێشکەش بە سەرکەوتووانی بەشە جیاوازەکان پێشکەش کرا. لە کۆتا بڕگەکانی ئەم رێوڕەسمەدا، لەلایەن تیپی موزیکەوە کۆمەڵە گۆرانییەک پێشکەشکران، کە تێکەڵ بە شادی و خۆشی ئامادەبووان بوون.