بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز سەردانی نووسینگەی Ktv لە سۆران کرد (2025-01-20)
بە بۆنەی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی کوردستان Ktv، پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، سەردانێکی تایبەتی بۆ نووسینگەی ئەم کەناڵە لە سۆران رێکخست و تیشکی خستەسەر بەشدارییە بەرچاوەکانی کەناڵەکە لە ماوەی دوو دەیە و نیوی ڕابردوودا لە میدیا و ڕۆشنبیری کوردیدا. شایەنی باسە بەڕێوەبەری نوسینگەی Ktv لە سۆران بەڕێز "هەژار عەلی"، دوای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە، پەیامی ڕوونی کەناڵەکەیانی خستەڕوو، کە بێ جیاوازی لە خزمەتی دەنگ و ڕەنگی هاوڵاتییاندا بووە لە هەموو بوارێکەوە. بەڕێزیان لە درێژەی قسەکانیدا، روو لە پەیمانگەی ڕواندز گوتی "ڕوئیای ئێوە جیاواز و گرنگە؛ ئێوە تەنها کۆنەبوونەتەوە لەناو هۆڵەکانی خوێندن، بەڵکو لە هەوڵی نوێگەری و چالاکی بەردەوامدان؛ لەم سەردەمەی ئێستاش ئەمە بۆ قوتابییان گرنگە". لەلایەن خۆشیەوە "م. هێرش عزیز خورشید" ، خۆشحاڵی خۆی بۆ تێڕوانینی بەڕێزیان دەربڕی و جەختی لەسەر پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و ڕێکخراوە میدیاییەکان کردەوە. دواتر بە داننان بە ڕۆڵی کەناڵەکە لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە بابەتە کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و پەروەردەییەکان، ستایشی خۆبەخشی کەناڵی ناوبراوی کرد بۆ گەیاندنی زانیاری بە بینەران. لە کۆتاییدا، پەیمانگەی ڕواندز سوپاسگوزاری خۆی بۆ هەوڵ و ماندووبوونی ئەم کەناڵە دەربڕی و پێزانینی خۆی ئاڕاستە کرد بۆ هەماهەنگی بەردەوامی لەگەڵ پەیمانگە.





