بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
"پەیمانگەی ڕواندز لە هەنگاوێکی نوێی کولتووریدا پێشانگایەکی کتێبی کردەوە" (2025-02-02)
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠٢٥، پەیمانگەی ڕواندز لە هەنگاوێکی پێشەنگدا و بە هەماهەنگی پەیمانگەی زاگرۆس و کتێبخانەی مێخەک، پێشانگایەکی کتێبی لەژێر درووشمی "بەکولتوورکردنی خوێندنەوە" کردەوە. لەم بۆنە پڕ بایەخەدا، بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگەی ڕواندز، سەرپەرشتیاری پەیمانگەی زاگرۆس، چەندین بەرپرسی حکومی و حزبی، کەسایەتی ئەکادیمی، و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابییانی خۆشەویست، پێشانگەیەکی دەوڵەمەند بە زیاتر لە ٢٠٠٠ کتێبی هەمەجۆر کرایەوە. خوێندنەوە کلیلی سەرکەوتنە و رێگەی گەیشتنە بە ئاسۆی نوێی زانست و مەعریفەت. بە خوێندنەوە، ئێمە پەنجەرەیەکی نوێ بۆ جیهانێکی فراوانتر دەکەینەوە و ئاسۆی بیرکردنەوەمان بەرینتر دەکەین. ???? مژدە بۆ قوتابییان و خوێنەرانی ئازیز: پێشانگەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژی تر (دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە) بەردەوامدەبێت. "با پێکەوە خوێندنەوە بکەینە بەشێکی جیانەکراوە لە ژیانی زانستی و کولتووریمان" #پەیمانگەی_رواندز #پێشانگای_کتێب #کولتووری_خوێندنەوە #پەیمانگەی_زاگرۆس


















