بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
پتەوکردنی پەیوەندییەکان: سەردانی تاقیگەی بایۆژین بۆ پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز (2025-02-24)
لە هەنگاوێکدا بەرەو پەرەپێدانی هاوکاری و خزمەتکردنی کۆمەڵگە، ستافی تاقیگەی بایۆژین، سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندزیان کرد. جێگای باسە ئەم سەردانە جەخت لەسەر پابەندبوونی هاوبەش دەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵگە لە ڕێگەی هۆشیاری تەندرووستی، پەروەردە و بەرنامە داهێنەرەکانەوە. لە میانی سەردانەکەدا، ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر ستراتیژییەکان بۆ بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکان کرا و، هاوکات تیشک خرایەسەر بوارە سەرەکییەکانی وەک ڕێکخستنی وۆرکشۆپ، سیمینار، چالاکی هاوبەش و سیمپۆزیەم. پەیمانگەی ڕواندز خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی و جەختی لە گرنگی هەوڵی هاوبەش لە بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و بەهێزکردنی تەندرووستیەکی سەردەمیانە کردەوە. ئەوان پابەندبوونیان دووپاتکردەوە بۆ لەنزیکەوە کارکردن لەگەڵ یەکتر بۆ وەرگێڕانی بیرۆکەکان بۆ کردەوەی کاریگەر.
