بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پانێڵی ( گرنگی مانگی پیرۆزی رەمەزان لە ئیسلامدا و گرنگیدان بە تەندروستی لەم مانگە پیرۆزەدا ) بەڕێوەچوو (2025-03-05)

پەیمانگای تەکنیکی تایبەتی رواندز لە ٢ ی ئاداری ٢٠٢٥، پانێڵێکی سەبارەت بە گەورەیی و پیرۆزی مانگی رەمەزان لە لایەنی ئاینی و تەندرووستییەوە بە میوانداری بەرێزان "دکتۆر مادح مەلا علی بەرزێوەیی" لە روانگەی ئاینییەوە و "دکتۆر فازل یابە محمد" لە روانگەی تەندرووستییەوە، بەڕێوەبرد. پانێڵەکە کە لە لایەن "فاتیمە إسماعيل" بەڕێوەبردرا. مانگی پیرۆزی رەمەزان دەرفەتێکە بۆ پاککرنەوەی جەستە لە ژەهر و پاراستنی خانەکانی لەش لە چەورییە زیانبەخشەکان و شەکر، کە ئەم ژەهرە سپییە سەرچاوەی گەشەسەندن و ژیانی خانە شێرپەنجەییەکانە. بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین، مانگی پیرۆزی رەمەزان لە ڕووی تەندرووستییەوا سوودێکی زۆری هەیە. لە روانگەی ئاینییەوە فەلسەفە و گرنگی رەمەزانی پیرۆز لە حیکەمەتی برسی بوون و هەستکردن بە بارودۆخی هەژاراندایە و بەرۆژوو بوون تەنها خۆگرتن نییە لە خواردن، بەڵکو پێویستە ئەم مانگە پیرۆزە رەنگدانەوەی لە جوانی ئاکار و رەفتارمان هەبێت؛ هەروەک لە ئاینیی پیرۆزی ئیسلامدا ئاماژە بەوە کراوە یەکێک لە باشترین عیبادەتەکان بریتییە لە دڵخۆشکردنی کەسی بەرامبەر، کە ئەمەش لە رێگەیی بەخشینەوە دەکرێت. رەمەزان مانگی بەخشین و لێبوردەییە ببەخشن بۆ ئەوەی دڵەکانمان بە نوری چاکە گەش بنەوە.