بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
تەکنەلۆژیا داهاتوو ڕووناکدەکاتەوە: چاوخشاندنێک بە داهێنان لە یەکەم پێشانگاکەماندا (2025-04-15)
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی بەڕێزان"م. هێرش عەزیز" راگری پەیمانگە، بەرپرسان حکومی و حیزبی، قوتابییان و مامۆستایانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز و ژمارەیەکی بەرچاو میوان، یەکەمین پێشانگەی تەکنەلۆژی لەژێر درووشمی "خەیاڵ بکە، دایدەهێنین" کرایەوە. لەم پێشانگەیەدا لە سیستەمی زیرەک و بەرنامەکانی مۆبایلەوە تا یارییە کارلێککارەکان و تەکنەلۆژیای پزیشکی، هەر پڕۆژەیەک نیشانیدا کە چۆن مێشکی گەنج لە ئێستاوە چارەسەرەکانی سبەینێ لە قاڵب دەدات. سەردانکەران دەرفەتی گەڕانیان هەبوو بۆ بینینی دەیان پڕۆژەی جیاواز و مۆدێڕن، کە لە کەرتی جیاواز و پێویستدا دەتوانن بەکاربخرێن بۆ خمەتکردن. قوتابییان بەوپەڕی متمانە و هەستێکی تەژی لە ئومێد، تەواوی پڕۆژەکانیان نمایش کرد و توانیان سەرنجی میوانەکان بۆ لای خۆیان ڕابکێشن. پێویستە بگوترێ، قوتابییانی بەشی دەرمانسازی و بەشی پەرستاری، لەم پێشانگەیەدا، دەیان پشکنینی جۆراوجۆریان بۆ میوانان ئەنجامدا.


















