بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

دووەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگا دوو ساڵیەکانی دامەزراوەی شەهید بەڕێوەچوو (2025-04-30)

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٣٠/٤/٢٠٢٥، لەژێر دروشمی (هەموو ئاڵنگاری و پێشبڕكێیەک، هەلێکن بۆ داهێنان و پێشکەوتن) لە پەیمانگای تەکنیکی تایبەتی رواندز، دووەمین فیستیڤاڵی پەیمانگە دووساڵییەکانی دامەزراوەی شەهید، بە ئامادەبوونی بەڕێزان “د.محمد علی” سەرۆکی بۆردی دامەزراوەی شەهید،“حکیم تێلی” جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران،“د. فەرهاد حەمەد” ئەندامی بۆردی دامەزراوە، "احمد قادر" قائیمەقامی قەزای رواندز، و ژمارەیەکی بەرچاو میوانی حکومی و حیزبی و هاوڵاتی، قوتابییان و مامۆستایان، بەرێوەچوو. ئەنجامدانی ئەم فیستیڤاڵە زانستی و کولتوورییە، دەرخەری پەرۆشی پەیمانگەکان و قوتابییانە بۆ بەرەوپێشچوون و پاراستنی رەسەنایەتی کوردی و هەروەها پەرەپێدانی توانستە پیشەیی و ئەکادیمییەکان. میوانان جەختیان لەسەر سەرنجڕاکێشیی و داهێنان و تامەزرۆیی قوتابییان کردەوە لە بەدەستهێنانی پێشکەوتن و زانیاری و هاوکات پاراستی کولتووری کوردی. .