بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
پەیمانگەی رواندز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆرانی کرد (2025-05-06)
لەچوارچێوەی پابەندبوونی بە بەشداریکردنی لە کۆمەڵگە و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٦/٥/٢٠٢٥، پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز بە ئامادەبوونی "م. هێرش عزیز خورشید" سەردانێکی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران ئەنجامدا و لەلایەن "د. کەریم کاوە" بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران پێشوازی لێکرا. لە میانەی سەردانەکەدا، وەفدی پەیمانگەی رواندز رێزی قوڵی خۆیان بۆ گیانی شەهیدان و بنەماڵە سەربەرزەکانیان و قوربانیانی هەڵمەتی ئەنفال دەربڕی و، گرنگیی زیندوو ڕاگرتنی یادەوەرییان لە ڕێگەی پەروەردە و هۆشیارییەوە دووپاتکردەوە. گفتوگۆکان لەسەر دەرفەتەکانی هاوکاری داهاتوو بوو، لەوانە چالاکییە هاوبەشەکان، بەرنامەکانی هۆشیاری و پشتیوانی پەروەردەیی بۆ کەسوکاری شەهیدان و قوربانییانی ئەنفال.







