بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
گەشتی بەهارەی پەیمانگە (2025-05-07)
لە وەرزی بەهاری دڵڕفێندا لەنێو سرووشتە جوانەکەی کوردستانمان، پەیمانگەی رواندز ئەمڕۆ چوار شەممە گەشتێکی بەهارەی بۆ قوتابییان و ستافی پەیمانگە سازکرد. گەشتەکە پڕ بوو لە خۆشی و پێکەنین، تەواوی پەیمانگەی لە ئەزموونێکی یادگاریدا کۆکردەوە، کە گرنگی یەکگرتوویی و پشوودان و گەنجبوونەوەی تیشک خستەسەر. قوتابییان بە جۆش و خڕۆشەوە چالاکی جیاواز و هاوبەشیان دەکرد لەنێو سروشت؛ بەیەکەوە وەک یەک خێزان لەسەر یەک سفرە کۆبوونەوە و دواتر وەک یەک تیمی بەهێز یارییە جۆراوجۆرەکانیان ئەنجامدەدا. گەشتەکان نابنە هۆی گۆڕینی جیهان، بەڵام شتێکی تر دەکەن- خۆراک بە ڕۆح دەدەن، هێز بە دەروون دەبەخشن و ئەو پەیوەندییانە بەهێزدەکەن کە لە پەیمانگەکەمان درووستدەبن.



















