بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

بەرز راگرنتی رۆژی جیهانی پەرستاران لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز (2025-05-12)

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥، لە پەیمانگەی ڕواندز بە ئامادەبوونی بەڕێز "م. هێرش عەزیز خورشید" و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕۆژی جیهانی پەرستاران، بەرز ڕاگیرا، لەوانە: نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری، نەخۆشخانەی ڕواندز، نەخۆشخانەی خەلیفان، نەخۆشخانەی چۆمان. لەم چالاکییەدا تیشک خرایەسەر ڕۆڵی گرنگی پەرستاران لە سیستەمی چاودێری تەندرووستی و خزمەتە خۆنەویستەکانیان بۆ مرۆڤایەتی. لە بەشێکی جیاواز و بێ هاوتادا، سوپاس و پێزانینی تایبەت و پێزانینی قووڵ ئاڕاستەی پەرستارە بەئەزموون و دێرینەکانی ئەم نەخۆشخانانە کرا. خۆبەخشی و خۆڕاگری و چاودێری ئەوان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، کاریگەرییەکی بەردەوامیان لەسەر ژیانی نەخۆشەکان هەبووە.