بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پەیمانگەی رواندز و زانکۆی نێودەوڵەتی هەولێر یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد (2025-05-06)

لە هەنگاوێکی بەرچاودا بۆ فراوانکردنی هاوکاری ئەکادیمی و هەلی قوتابی، پەیمانگەی رواندز بە فەرمی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی نێودەوڵەتی هەولێر واژۆکرد. ئەم ڕێککەوتنە سەرەتای هاوبەشییەکی ستراتیژییە، کە سەرنجی لەسەر ئامانجە هاوبەشەکانە لە بواری پەروەردە، توێژینەوە و پەرەپێدان. ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکە لە سەردانێکی فەرمی شاندێکی زانکۆی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ پەیمانگای ڕواندز ئەنجامدرا، کە تیایدا لەلایەن بەڕێز "م. هێرش عزیز خورشید" پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا. لە یاداشتەکەدا، چەندین بوارى سەرەکی خراونەتەڕوو، لەوانە: • هەماهەنگی و هاوبەشی لە بۆنە و چالاکییەکان: هەردوو دامەزراوەکە هاوکاری دەکەن لە ڕێکخستنی سیمینار، وۆرکشۆپ، فیستیڤاڵە زانستییەکان و بەرنامە کولتوورییەکان، بۆ بەرزکردنەوەی بەشداریکردنی قوتابییان و ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی. • دەرفەتی دەرچوون: یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکە ئەوەیە کە دەرچوانی پەیمانگەی رواندز ئێستا دەرفەتی درێژەدان بە خوێندنی بەکالۆریۆسیان دەبێت لە زانکۆی نێودەوڵەتی هەولێر، لەگەڵ سوودی زیادکراوی داشکاندنی تایبەت بە کرێی خوێندن. ئەم یاداشتنامەیە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی پەیمانگەی روواندزە بۆ دابینکردنی ڕێڕەوی ناوازە بۆ قوتابییان بۆ پێشکەوتنی ئەکادیمی و گەشەکردنی پیشەیی.