بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

سیمینارێک لەسەر (خنکان) لە پەیمانگەی رواندز بەڕێوەچوو (2025-02-26)

قوتابییانی بەشی پەرستاری لە پەیمانگەی رواندز "ڕێبەر شاسوار" و "عائیشە وسوو" سیمینارێکی زانیاریبەخشیان لەسەر (خنکان) پێشکەشکرد. ئامانجی دانیشتنەکە هۆشیارکردنەوەی خەڵک بوو سەبارەت بە فریاگوزاری ئەم حاڵەتە مەترسیدارە بۆ سەر ژیان و، هەروەها تەیارکردنی قوتابییان بە زانیاری بنەڕەتی لەسەر چۆنیەتی خۆپاراستن و وەڵامدانەوەی خێرا. لە سیمینارەکەدا وێڕای نیشاندانی هۆکارەکانی خنکان، رێگا سەرەتاییەکانی چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی ئەم حاڵەتەیان خستنەڕوو.