بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم (2025-03-02)

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ـی ئاداری ٢٠٢٥، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم لە کەشێکی ئارام و لەبار دەستیپێکرد و قوتابییان لە سەرتاسەری بەشە جیاوازەکان بەشدارییان کرد. بەم بۆنەیەوە "م. هێرش عزیز خوڕشید" بە مەبستی ئاگاداربوون لە شێوازی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، سەردانی هۆلەکانی تاقیکردنەوەی کرد. بەڕێزیان لە میانەی سەردانەکەدا وێرای دەستخۆشی بۆ لیژنەی تاقیکردنەوەکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییان خواست و گوتی "ئەم تاقیکردنەوانە هەنگاون لەسەر ڕێگای حیکمەتی گەورەتر. سەرکەوتن تەنها بەو نمرانەی وەریدەگریت ناپێورێت، بەڵکو بەو وانانەی فێریان دەبیت و ئەو گەشەکردنەش کە بەدەستیدەهێنیت، دەپێورێت".