بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
چۆن دەبیت بە قوتابییەکی کارامە و چالاک لەناو پۆلدا (0000-00-00)
لە چوارچێوەی خۆبەخشی بەردەوام لە پێناو گەشەپێدانی قوتابییان لە هەموو ئاستە جیاوازەکان، پەیمانگەی ڕواندز لەم دواییانەدا سیمینارێکی گرنگی سەبارەت بە (چۆن دەبیە قوتابییەکی کارامە و چالاک لەناو پۆلدا) ڕێکخست, کە لەلایەن قوتابییان "ارادە یاسین، و شهرۆخ طیار" بەڕێوەچوو و ڕێنمایی بەنرخیان سەبارەت بەم پرسە بە شێوەیەکی کاریگەر لە کاتی خوێندندا، پێشکەشکرد. سیمینارەکە جەختی لەسەر گرنگی بوون بە قوتابییەکی چالاک و کارامە کردەوە، وەک هۆکارێکی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی ئەکادیمی. لە سیمینارەکەدا، ستراتیژی پراکتیکییان بۆ یارمەتیدانی قوتابییان بۆ پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان خوێندن و ژیانی کەسیی و چالاکییەکانی دەرەوەی مەنهەجدا، خشتەڕوو، کە وایان لێدەکات بە بەرهەمدار بمێننەوە بەبێ ئەوەی هەست بە زەبر و زەنگ بکەن.



