بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

ئافرەت هێمایی سەنگینی و خانەدانییە؛ (2025-03-08)

٨ ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان، دەرخەری خەبات و تێکۆشانی ئافرەتانە بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی و دادپەروەری. ٨ ی مارس بووەتە سومبولی ئازایەتی خانمان بە تایبەت خانمانی کورد؛ مێژوو شایەتی داوە بۆ هێز و رۆڵی ئافرەتانی کورد لە سەرجەم بوارەکان. بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان بەڕێز “م. هێرش عزیز خورشید” لە هەمبەر کار و چاڵاکییەکانیان و هەبوونی رۆڵێکی گرنگ و کاریگەر لە بەرەوپێشبردنی لایەنی ئەکادیمی، خانمانی ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندزی خەڵات کرد. رۆژی جیهانی ئافرەتان پیرۆز بێت؛ ئافرەت بوون سەنگینی و خانەدانییە.