بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

هەڵەبجە زامێکی سارێژنەکراو (2025-03-16)

١٦ ی ئادار تەمێکی تاریک ئاسمانی هەڵەبجەی داپۆشی؛ دڕندە بێویژدانەکان بەردەوام بوون لە خنکاندنی هەناسەی منداڵ، گەنج و پیر. بەدەم هاوار و ناڵە و گریانەوە خەڵکی رایان دەکرد. هەتاوەکو ئێستاش ئەم زامە سارێژ نەبووە. رۆحی پاکی شەهیدان باڵی ئاشتی و ئارامی بەسەر هەڵەبجەی ئێستادا کێشا. قەت لە یادت ناکەین هەڵەبجەی شەهید.