بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
پەیمانگەی رواندز ئێوارەخوانێکی تایبەتی بۆ ستافی پەیمانگە و قوتابییانی بەشەناوخۆییەکان رێکخست (2025-03-17)
پەیمانگەی رواندز لە هەستێکی دڵگیرانەی کۆمەڵگا و پێکەوەبوون، ئێوارەخوانێکی تایبەتی بۆ ستافی پەیمانگە و قوتابییانی بەشەناوخۆیی سازکرد. ئەم چالاکییە لە کەشێکی گەرم و دۆستانەدا بەڕێوەچوو. ئێوارەکە پڕ بوو لە گفتوگۆی سەرنجڕاکێش و پێکەنین و ئەزموونی هاوبەش و، ئەمەش فەزایەکی دروستکرد کە قوتابییان و ستافی پەیمانگەکەمان بتوانن لە دەرەوەی بەرپرسیارێتی ئەکادیمی پەیوەندی بکەن.







