بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

بەستنەوەی خوێندنی ئەکادیمی بە بازاڕی کار و پێشخستنی هۆشیاری تەندرووستی (2025-03-18)

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢/٣/٢٠٢٥، پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بە هاوکاری سەنتەری گەشەپێدانی کاری پەیمانگە، بە سەرپەرشتی ڕاگری پەیمانگە بەڕێز "م. هێرش عزیز خورشید" و بەڕێوبەری سەنتەر بەڕێز "فاتیمە ئیسماعیل حارس" یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ نوێنەری تاقیگەی بایۆژین، بەڕێز"هێرۆ فواد رجب" واژۆکرد. ئەم هەنگاوە بۆ یارمەتیدانی قوتابییانی پەیمانگەکەمان بە گشتی و قوتابییانی بەشە پزیشکییەکانمانە بە تایبەتی، لە فێرکردن و کارئاسانی بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە و دۆزینەوەی هەلی کار لە دوای تەواوکردنی ژیانی ئەکادیمی و دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ داهاتوویان. بە گوێرەی بەندەکانی لێکتێگەیشتنەکە، پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز و تاقیگەی بایۆژین، هەماهەنگ دەبن لە کاروچالاکی هاوبەش؛ هەروەها دەرفەت بۆ قوتابییانی بەشە پزیشکییەکان دەڕەخسێنن بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە. هەر لە بەندەکانی یاداشتەکەدا هاتووە، کە هەوڵدەدەرێ مافی پێشینە بدرێتە دەرچووانی پەیمانگە بۆ هەلی کار و دامەزراندنیان و، هەروەها سیمینار و وۆرکشۆپ و پانێڵ لەلایەن کەسانی پسپۆڕ لە بوارە جۆراوجۆرە پزیشکییەکان بۆ قوتابییانی پەیمانگە بەئەنجام بگەیەنرێ. ئەمە جگە لەوەی کە تاقیگەی ناوبراو بەڕێژەی لە سەدا ٣٠ داشکاندن بۆ تەواوی ستافی پەیمانگە لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییانی هەموو بەشەکان دەکات سەبارەت بە خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکانیان.