بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

هۆشیارکردنەوە و خۆپارێزی لەلایەن بەرگری شارستانی (2024-10-29)

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەشی دەرمانسازی پەیمانگەکەمان بە هەماهەنگی بەرگری شارستانی سۆران، چالاکییەکی سەبارەت بە هۆکار و خۆپارێزی ئاگرکەوتنەوە لە وەرزی زستاندا، بەڕێوەبرد. تیمەکە تێڕوانینێکی بەنرخی لەبارەی هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە و خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوەکانی زستانە خستەڕوو. دواتر لەڕێگەی هەردوو ڕاهێنانی پراکتیکی و تیۆرییەوە، قوتابییەکانمان فێری ڕێوشوێنی سەلامەتی بوون، کە یارمەتیدەر دەبن بۆ پاراستنی ژیان و موڵک و ماڵی خۆیان. سوپاسێکی بێپایان بۆ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ هاوکاری و پابەندبوونیان بە سەلامەتی کۆمەڵگە.