بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
رێوڕەسمی رێزگرتن لە مامۆستا "Kathy j Espy" دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی لە پەیمانگەی رواندز (2025-04-26)
دڵسۆزی لە ئەرکدا، ئەنجامەکەی بەدەستهێنانی خۆشەویستییەکی نەبڕاوەیە. “مامۆستا کاثی “ نمونەیەکە بۆ پێناسەکردنی کەسانی دڵسۆز؛ ئەمڕۆ لە رێککەوتی ٢٦ی نیسان پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز بە بەرزنرخاندنی کارەکانی ئەم مامۆستا دڵسۆزە، چەند چاڵاکییەکی ئەنجامدا؛ هاوکات قوتابییانی بەشی ئینگلیزی وەک وەفایەک لەهەمبەر کارەکانی ئەم مامۆستایە، بە کۆبوونەوەیەکی هاوڕێیانە ماڵئاواییان لێکرد. هەر دەستپێکێک کۆتاییەکی هەیە، گەشتی ئەکادیمی مامۆستا کاثی لێرەوە لەگەڵ پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز کۆتاییهات و دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆی. یادەوەرییە هاوبەشەکانمان لە ماوەی کارکردندا، دەبنە جوانترین وێنەکانی تەمەنمان. بەهیوای ژیانێکی خۆش و تەژی لە سەرکەوتن بۆ مامۆستا کاثی.



















