بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
گەشتی زانستی بەشی پەرستاری بۆ پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ (2024-10-08)
ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەم، قوتابییانی بەشی پەرستاری گەشتێکی زانستییان بە سەرپەرشتی بەڕێز " م.کارزان عثمان " و " م.روناس نزت " ئەنجام دا بۆ پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پڕۆژەی ئاوی سۆران بەڕێز "موهەندیس موید شەوکەت " پێشوازییان لێکرا. لەم گەشتەدا، قوتابییان زانیاریان سەبارەت بە چۆنیەتی کارکردنی پڕۆژەکە و هەنگاوەکانی چارەسەرکردن و فلتەرکردنی ئاو پێدرا، کە بە چەند هەنگاوێکی گرنگدا تێدەپەڕێت تا دەگاتە ناو ماڵان. قوتابییان چەندین پرسیاریان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری پڕۆژەکە وەڵامدرانەوە.