بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
سەردانی و پیرۆزبایی (2025-05-08)
وەک ئاماژەیەکی ڕێز و پێزانین، شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز بە سەرۆکایەی "م. هێرش عزیز خورشید" سەردانی بەڕێوەبەری هۆڵی بۆنەکانی سۆران "مەنسور محمد گەردی" ی کرد؛ بە مەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری هۆڵی بۆنەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. لە میانی دیدارەکەدا، شاندەکە هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەری هۆڵی بۆنەکان دەربڕی و جەختی لە گرنگی بەردەوامی هاوکاری لە پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییە پەروەردەیی و هونەری و کولتوورییەکان کردەوە. "مەنسور گەردی" بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و پێزانینی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕی.


