بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم و کۆتایی وەرزی چوارەم (2025-05-10)

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم و کۆتایی وەرزی چوارەم لە کەشێکی ئارام و لەبار دەستیپێکرد و، قوتابییان لە سەرتاسەری بەشە جیاوازەکان بەشدارییان کرد. لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەدا، بەڕێز "م. هێرش عەزیز خورشید" راگری پەیمانگە، بە مەبستی ئاگاداربوون لە شێوازی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کرد. بەڕێزیان لە میانەی سەردانەکەدا، وێرای دەستخۆشی بۆ لیژنەی تاقیکردنەوەکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییان خواست.