بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سۆران (2024-10-03)

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێز"م. هێرش عزیز " ڕاگری پەیمانگە بە یاوەری سەرۆک بەش و بەشێک لە مامۆستایانی پەیمانگە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سۆرانی کرد و بە گەرمی لە لایەن بەڕێز " د. کامەران مەلا محمد شێروانی " بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی سۆران پێشوازی لێکرا. لە دیدارەکەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی سۆران بەخێرهاتنی شاندی پەیمانگەی ڕواندزی کرد و خوشحاڵی خۆی دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستا و قوتابییانی پەیمانگە خواست. لە لای خۆشیەوە، ڕاگری پەیمانگە وێڕای دەربڕینی خوشحاڵی بۆ دیدارەکە و پێشوازی گەرمی بەڕێزیان، خەڵاتی ڕێزلێنانی پەیمانگەی پێشکەش بە بەرێوەبەری گشتی تەندرووستی سۆران کرد.