بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

ڕۆژی کۆتایی و ماڵئاوایی لە دەرچووانی بەشی دەرمانسازی (2025-05-21)

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ـی ئایاری ٢٠٢٥، کۆتا ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی بەشی دەرمانسازی پەیمانگەکەمان، ماڵئاوایی و فرمێسکی بێدەنگ و قورسایی جیابوونەوەی هەڵگرتبوو. دوای دوو ساڵی پڕ لە هەوڵدان، شەوی درێژ لە خوێندن، تەحەدای هاوبەش و سەرکەوتنی بێدەنگ، قوتابییانی بەشی دەرمانسازی کۆتاییان بە گەشتی زانستی خۆیان لە پەیمانگە هێنا. ئەوان لە پەیمانگە رەگی خۆیان داکوتا و گەشەیان کرد؛ پەرەیان بە تواناکانی خۆیان دا و خۆیان بەهێز کرد، بۆیە دڵنیاین ئەم کۆتاییە سەرەتای دەستپێکێکی رەنگین و درەوشاوە دەبێت. باشترینەکانیان بۆ ئارەزوو دەکەین.