بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

گەشتی زانستی قوتابییانی بەشی پەرستاری بۆ نەخۆشخانەی ئاشتیی فێرکاری (2024-10-01)

ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، قوتابییانی بەشی پەرستاری، بە سەپەرشتی مامۆستایان " کارزان عوسمان " و " روناس نزت " گەشتێکی زانستییان ئەنجامدا بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری. لە سەردانەکەدا هەردوو بەشی (Infection control) و (Communicable disease unit)یان بەسەرکردەوە و زانیاری وردیان سەبارەت بە چۆنیەتی کۆنتڕۆلکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان و چۆنیەتی (infection control)لە ناو نەخۆشخانەکان، پێدرا. لەم گەشتەدا، لەسەر چۆنیەتی خۆپارێزی ستافی نەخۆشخانە و پەرستاران ڕێنمایی درا بە قوتابییان. لە دوا بەشی سەردانەکەشدا، مامۆستا و قوتابییانی بەشی پەرستاری لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، سوپاسی نەخۆشخانەی ئاشتیی فێرکاریان کرد لەهەمبەر هاوکاریکردنیان.