بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پێشانگەی پۆستەری قوتابییانی بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری (2025-05-28)

قوڵبوونەوە و ئاشنابوون بە زمان، کولتوور و ئەدەب و مێژووی نەتەوەیی خۆت، پاراستن و مانەوەی ڕۆحی نەتەوەیی خۆتە. لەم چوارچێوەیەدا ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٥، قوتابییانی بەشی (تەکنەلۆژیای زانیاری)، قۆناخی یەکەم، لەژێر سەرپەرشتی (م. ڕێبین محەمەد)، لە چوارچێوەی وانەی کوردناسیدا، لە چالاکییەکدا پۆستەرەکانیان پێشکەشکرد. ناوەڕۆکی پۆستەرەکان تیشکی دەخستەسەر بابەتەکانی مێژوو، کولتوور، ئەدەبی کوردی. تیایدا قوتابییەکان توانییان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ناوەڕۆکی پۆستەرەکانیان بە ئامادەبووان بگەیێنن.