بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
سەردانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی سۆران بۆ پەیمانگە (2025-06-04)
ڕۆژی چوار شەممە ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی کتێبخانە گشتیەکانی سۆران خاتوو "ڕەفتار حسن"، سەردانی پەیمانگەکەمانی کرد و لەلایەن "م. هێرش عزیز خوڕشید" پێشوازی لێکرا. لە میانی سەردانەکەیدا، بەڕێزیان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیمانگەکەمان دەربڕی بۆ پشتگیری و هاوکاری بەردەوامی لە پەروەردەکردنی کولتووری خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە لەناو کۆمەڵگادا. هەروەها سوپاسێکی تایبەتی ئاراستەی "م. محەمەد مەحمود" کرد بۆ هەوڵە بەرچاوەکانی لە سیستماتیککردن و مۆدێڕنکردنی خزمەتگوزارییەکانی کتێبخانەی گشتی سۆران. ئەم سەردانە هەنگاوێکی دیکەیە لە درووستکردنی پردی بەهێزتر لە نێوان دامەزراوەکان و ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی قووڵکردنەوەی ئەم هاوبەشیەین بۆ خزمەتکردنی قوتابییان و توێژەران و کۆمەڵگە بە گشتی.





