بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

هەموو کۆتایییەک دەتوانێ سەرەتایەک بێت (2025-06-01)

ئەمڕۆ ١ی تەمموزی ٢٠٢٥، پێزانینێکە بەرامبەر پەروەردەکارێکی بەڕێز "د. ڕۆین عبداللە"، کە دوای چەندساڵ کارکردن، ئەرکەکەی وەک سەرۆک بەشی دەرمانسازی بە کۆتاییهات. بەڵام ئەمە سەرەتایەکی کاریگەری دیکەیە، کە بە خۆشحاڵییەوە لە هەلێکی تردا قۆڵی خزمەتی لێ هەڵدەماڵێ و لەگەڵمان بەردەوام دەبێ وەک مامۆستا. لە هەموو بابەتەکانی سەرکردایەتییەکەیدا، بەڕێزیان زیاتر بووە لە کارگێڕێک — ڕێبەرێک بووە، ڕاهێنەرێک بووە و ئامادەیییەکی بەردەوام بووە لە ژیانی ئەکادیمی قوتابییانماندا. بەشدارییەکانی چ لە خزمەت و چ لە ڕۆحدا، بە هێزەوە بەشی دەرمانسازی لە قاڵب داوە. ئێمە سوپاسی دەکەین بۆ سەرکردایەتییەکەی و، شانازی دەکەین بۆ ئامادەبوونی بەردەوامی لە نێوانماندا.