بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

چۆن سوود لە پشووە درێژەکان وەربگرین؟ (2025-07-30)

هەڵبەتە دوای تەواو بوونی وەرزەکانی خوێندن و داخستنی ناوەندەکانی خوێندن، هەر لە فێرگەی ساوایانەوە تا دەگاتە کۆتا قۆناغی فێربوون کە خوێندنی باڵایە، پێویستە ئەو چەند مانگەی لەبەردەم، فێرخوازان دا بەشداری لە خولە جۆراوجۆرەکان بکەن وەکو خولەکانی ( کۆمپیوتەر، زمان) بەتایبەت ئەو زمانانەی کە پێویستییەکی هەنوکەین و دەرفەتی کار زیاتر دەڕەخسێنێن و لە ناوەندەکانی خوێندن زیاتر پێویستی پێ دەبێت، وەکو زمانی ( ئینگلیزی، عەرەبی و چینی و تاد، مەلەوانی، ژەنینی ئامێرەکانی میوزیک، شۆفێری) و هەر خولێکی تر کە ببێتە پاڵنەر و هۆکار بۆ دەوڵەمەندبوونی هەگبەی فێرخواز، بۆ فێرخوازە پزیشکییەکانیش مەشق و ڕاهێنانی خۆبەخشی بۆ بنکە و نۆرینگە پزیشکییەکان دەستەبەر بکرێت، ڕێگا خۆشکەرە بۆیان کە دوای دەرچوون و بەدەستهێنانی بڕوانامە لە پسپۆڕییەکەی خۆیان بەهێز و ئەزموونێکی دەوڵەمەندەوە لە پسپۆڕییەکەیان دەچنە نێو بازاڕی کار، لەپاڵ هەموو ئەمانەشەوە لە پەرتووک خوێندنەوە دانەبڕێن و خوێندنەوە بکرێت بە فەرهەنگ و کولتوور، چونکە پەرتووک سەرچاوەی ئەندێشە و بەگەڕخستنی بیری مرۆڤە و سەرچاوەی زانیارییە نەبڕاوەکانە، هەروەک چۆن گەدەی مرۆڤ پێویستی بە خواردن و خوارنەوە و خۆراکە، ئاوا مێشکی مرۆڤیش پێویستی بە خۆراکە، خۆراکەکەش پەرتووک و خوێندەوەیە. ئەگەر فێرخواز بیانووی نەبوونی کات و کاروکەسابەت و سەختی ژیان و کێشەی دارایی بێت، ئەوا دیسانەوە تەکنۆلۆژیا ئەم بیانووەی نەهێشتۆتەوە، کارئاسانی زۆری خستۆتە بەردەم فێرخوازان و بۆ بەشێکی زۆر لە خولەکان، وانە و کۆڕسەکان بەشێوەی ئۆنلاین و تۆمارکراو بۆ بەکارهێنەران فەراهەم کردووە، هەرکاتێک بیانەوێت دەتوانن سوود وەرگرن لە خول و کۆڕسەکان. کەواتە گەر خودی فێرخوازان ئیرادە و متمانەیان هەبێت، دەتوانن سوود لە پشووە درێژەکان وەربگرن، گەر نەشیانەوێت ئەوا شتێکی ترە، کە پەیوەستە بە خولیا و ئارەزووی خۆیانەوە بۆئەوەی بتوانن بە سوود وەرگرتن لە کاتە خالییەکانییان کەسایەتیێکی هۆشیار و ڕۆشنفکر لەخۆیاندا پەروەردە بکەن. ئامادەکردنی: هەژار ئەنوەر قوتابی لە بەشی پەرستاری