بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

نەخۆشی قۆلۆن چیە؟ (Colon Cancer) (2025-06-18)

نەخۆشی قۆلۆ ناسراوە بە شێرپەنجەی کۆلۆن یان ڕیخۆڵەیە) یەکێکە لە جۆرە هەرە باوەکانی شێرپەنجە کە لە ڕیخۆڵە یان قۆلۆن دەست پێدەکات. ئەم نەخۆشیە لەوانەیە لە پۆلیپ (تۆپێکی بچووکی پێکهاتوو لە خانە نائاساییەکان) دەست پێبکات، کە بەتێپەڕبوونی کات دەکرێت ببێتە شێرپەنجە. هۆکارەکانی نەخۆشی قۆلۆن چیە؟ 1. تەمەن (زیاتر لە 50 ساڵان). 2. مێژووی خێزانی. 3. نەبونی شێوازێکی تەندروست. 4. هەندێک جار دەبێتە کێشەی دەرونی وە هەندێک جاریش دەبێتە گرژی دەماری . 5. جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحول. 6.هەبوونی نەخۆشی شەکرە یان نەخۆشی دیابیتس. نیشانەکانی نەخۆشی قۆلۆن چیە؟ - گۆڕان لە رێگای رێخۆڵە (ئیسکار یان پێکهاتەی پیسایی). - خوێن لە پیسایی (سور یان ڕەش). - ئازار و گرژی لە سک. - کێش لەدەستدان بێ هۆکار. - ماندوویی و کەمخوێنی. چارەسەرکردن (Treatment) - نەشتەرگەری (Surgery) – لابردنی بەشی تووشبووی قۆلۆن. - کیمۆتراپی (Chemotherapy) – بۆ کوشتنی خانە شێرپەنجەییەکان. - تیشکی چارەسەر (Radiation Therapy) – بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی شێرپەنجە. - دەرمانی تایبەت (Immunotherapy) – بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری. پاراستن (Prevention) ✅ خواردنی تازە و ڕیشاڵدار (وەک سەوزە و میوە). ✅ وەرزش کردن (کەمکردنەوەی کێش). ✅ پشکنینی زوو (ئەگەر لە تەمەنی مەترسیداریت). ئەو خواردنانەی سودیان هەیە بۆ قۆلۆن 1-ماست یەکێک لە خواردنە زۆر بەسوودەکان، چونکە بڕێکی زۆر بەکتریای سوودبەخشی تێدایە کە یارمەتی چالاکبوونی ریخۆڵە و گەدە دەدات، ئەو میکرۆبانە لەناودەبات کە دەبێتە هۆی ئازار. 2-میوە بەگشتی سوودی هەیە، بەڵام سێو باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەم نەخۆشیە و کەمکردنەوەی ئازار، چونکە بڕێکی زۆر ماددەی ریشاڵی تێدایە، کە هۆکارە بۆ چالاکبوونی ریخۆڵە و پێویستە رۆژانە دوو سێو بخۆیت. 3-هەنگوین باشترین پێکهاتەی سروشتیە کە یارمەتی چالاکبوونی کرداری هەرس دەدات بە ئاسانی و چەوری گەدە هەڵدەمژێت، ئازاری کۆڵۆن کەمدەکاتەوە. 4-شۆڤان خواردنێکی بەسوودە بۆ چارەسەری کۆڵۆن و نەهێشتنی ئازار، چونکە بڕێکی زۆر ماددەی دژە ئۆکسان و ڤیتامین و پرۆتین وکالسیۆم و مەگنسیۆم و فۆسفۆر و کانزای تێدایە، هەربۆیە گرنگە لەگەل ژەمی بەیانی یان زەڵاتە بخورێت. ئامادەکردنی: شالاو سیامەند قوتابی لە بەشی پەرستاری