بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

چۆن کەسێکی ئارام و لەسەر خۆ بین؟ (2025-06-17)

بۆ ئارامی و لەسەرخۆیی پێویستت بە کارکردن لەسەر دەروونی خۆت هەیە، بڕوادان بە شتە باشەکانی ژیان، گوێنەگرتن لە وتار یان کەسانی شەڕاوی یان هەڕەشەئامێز، دوربوون لە کارە ناپەسەندەکانی ڕۆژانە، هەڵبژاردنی کەسە باشەکان بۆ پەیوەندی هاوڕێیەتی. ١: خۆت بە باشی بناسە یان بزانە (خۆزانی) - زانیاری لەسەر خۆت بزانە، بزانە کە چیت دەوێت - نوسینەوەی هەستەکانت بۆ ڕوونکردنەوەی خۆت و چیت دەوێت لە ژیان ٢: ڕاهێنان کردن بە مێشک و دڵی خۆت - ئەمە فێرت دەکات کە لە ئێستادا ژیان بکەیت، واز لە ڕابردوو و داهاتوو بهێنیت ٣: وەرزش کردن - ڕۆژانە وەرزش کردن دەبێتە هۆی چالاککردنەوەی چالاکییەکانی مێشک - ڕێکخستنەوەی خواردن، خەوتن، ڕاهێنانی فیزیۆلۆژی کارێکی سەرەکین ٤: لەسەرخۆ بوون و ڕێکخستنەوەی گومانەکان - دوربوون لە گوێگرتن لە وتارە هەڕەشەئامێز و خراپەکان، بەرەو وتارە ئەکادیمی و ئامۆژگارییەکان - کۆنترۆڵکردنی دەروونی خۆت، قبوڵکردنی شتەکان بەشێوەیەکی ئاسایی ٥: گەشەپێدانی پەیوەندی کۆمەڵایەتییەکان - لەگەڵ هاوڕێ یان کەسە نزیکەکان گفتوگۆ بکە بۆ ئارامبوونەوە - هاوکاری کەسانی تر بکە و لە کەسانیش هاوکاری وەربگرە ئامادەکردنی: بەشار عمر عبدالرحمان قوتابی لە بەشی زمانی ئینگلیزی