بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

نەخۆشی زەهایمەر (2025-06-16)

باوترین جۆری نەخۆشیی بیرچوونەوەیە. نەخۆشیەکە وردە وردە زیاد دەکا؛ سەرەتاکەی بەوەوە دەست پێ دەکا کە نەخۆشەکە بیروهۆشی کەم دەبێتەوە و، شتی لاوەکی و سادەی لەبیر دەچێتەوە؛ دواتر لەوانەیە نەخۆشەکە شتی گرنگی ژیانیشی لەبیر بچێتەوە و، تەنانەت لەگۆ بکەوێت و، قسەی پێ نەکرێ و، کاردانەوەی نەمێنێ؛ زەهایمەر ئەو بەشانەی مێشک دەگرێتەوە کە بیرکردنەوە و یادەوەری و ئاخافتن بەڕێوە دەبەن. لەوانەیە وەها کار بکاتە سەر کەسەکە، ئیتر کاری ڕۆژانەی خۆیشی پێ نەکرێ. زەهایمەر، تا ئێستا چەندی لێ زانراوە؟ زانایان هێشتا بە تەواوەتی نازانن هۆکاری سەرەکی نەخۆشی زەهایمەر چیە؛ دەڵێن پێدەچێت تاکە هۆکارێکی نەبێ و، چەند هۆیەکی هەبێ؛ هەرکەسەو هۆکارێک و بە جۆرێکی جیاواز کاری تێ دەکات. تەمەن: هەڵکشانی تەمەن و بەساڵداکەوتن، هۆکارێکی هەرە ناسراوی دەرکەوتنی نەخۆشینی زەهایمەرە. وە هەروەها؛ توێژەران پێیان وایە کە ڕەنگە کنێت یاخود بۆماوە (جینات) ڕۆڵی هەبێت لە دەرکەوتنی نەخۆشینی زەهایمەردا. هەلبەتە بۆماوەی هەرکەسێک و جۆرێکە. شێوازی ژیانی تەندروست لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشینی زەهایمەر. دوو توێژینەوەی گەورە و درێژخایەن ئاماژە بەوە دەکەن کە چالاکیی گونجاوی جەستەیی و خۆراکی سروشتی و، سنووردارکردنی خواردنەوەی ئارەق و، جگەرەنەکێشان و دوورکەوتنەوە لە دووکەڵ و بەلاوەنانی نێرگەلە، مێشک و بیروهۆش دەپارێزێت. لەوانەیە ساڵانێک پێش دەرکەوتنی یەکەم نیشانەکانی زەهایمەر، پێکهاتەی مێشک وردەوردە بگۆڕێ. توێژەران لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە ئایا پەروەردە و خۆراک و ژینگە چ رۆڵێکیان هەیە لە راکێشکردنی نەخۆشی زەهایمەردا. بەڵگەی زانستی لە زیادبووندایە کە ڕەفتارە تەندروستەکان کە دەرکەوتووە ڕێگری لە شێرپەنجە و شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ دەکەن، ڕەنگە مەترسی دابەزینی مەعریفی بابەتیی کەمبکاتەوە. نیشانەی پێشوەختەی نەخۆشینی زەهایمەر زەهایمەر بەشێکی ئاسایی نیە لە ڕەوتی پیربووندا. کێشەی بیرەوەری و کزداگەڕانی بیروهۆش بە شێوەیەکی گشتی یەکێکە لە یەکەم نیشانەکانی ئاگادارکردنەوەی نەخۆشینی زەهایمەر و بیرچوونەوە بە گشتی؛ جگە لە کێشەی بیرەوەری، کەسێ کە تووشی نەخۆشینی زەهایمەری ببێ، ڕەنگە یەکێک یان کۆمەڵێک لەو نیشانانەی خوارەوەی لێ دیاری بدا: لەدەستدانی بیرەوەری کە ژیانی ڕۆژانە تێک دەدا؛ وەک ونبوون و بزرکەوتن لە شوێنێ