بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
چەند ڕێگایەک بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت لە هاک (2025-06-09)
وەک دەزانین چەندین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی مۆبایل هەیە و کە هەر یەکەیان گرنگی بە چەند شتێک دەدات و کە ناودارترینیان (ئایفۆن + گالاکسی + هواوی) کە ئەم سێ جۆرە مۆبایلە پڕفرۆشترین و زۆرترین بەکارهێنەریان هەیە. کێشەی زۆرینەمان ئەوەیە کاتێک دەمانەوێت مۆبایلێک بکڕین تەنها بیر لە (جوانی و باتری و کامێرا و ستۆرەیج) دەکەینەوە ڕاستە ئەمانە گرنگی دەدەن بە مۆبایل بەڵام تایبەتمەندیە هەرە هەستیارەکە (سکیورتی)ە کە کەم کەس گرنگی بەم بابەتە دەدات ، با زۆر دوور نەکەوینەوە و بێینەوە سەر باسەکەی خۆمان تۆپ لیستی ئەو مۆبایلانەی کە لە ڕوی (سکیوریتییەوە) بەهێزن :ئایفۆن,گالاکسی,هواوی,شاومی,بلاکبێری,ویندۆس فۆن. ئەم پۆلێنکردنە هەڕەمەکی نییە و بەڵکو تیستی چەندین ساڵ و چەندین ڤێرژنی مۆبایلەکانە، بەڵام ئەگەر ئێمە بیر لەوە بکەینەوە و وابزانین کە ئایفۆن باشترینە ئەوە هەڵەین! دەتوانین بڵێین (سکیورتی) ئایفۆن بەهۆی بەهێزی سیستەمەکەوە نیە بەڵکو بەهۆی بچوکی سیستەمەکەوەیەتی واتە لە ناو سیستەمەکەدا ڕێگەت پێنادرێت بۆ هەندێک شت لە چاو گالاکسیدا بۆ نمونە (تەلەفۆن ڕیکۆرد کردن) (بەرنامەی مارکێت)(ئەنتیڤایرەس و کلینەر) (بەکارهێنانی بلوتوس بۆ ناردنی فایل بۆ سیستەمێکی جیاوازتر لەIOS) ئەمانە بونەتە هۆی بەهێزی سیستەمی ئایفۆن لەگەڵ ئەوەشدا ئایفۆن هیچ کات (تڕۆجان ، باکدۆر . کیلۆگەر ) قبوڵ ناکات و ناهێڵێت کار بکات لە ناو مۆبایلەکەت کە ئەمانە هەرسێکیان فایلی سیخوڕین لەگەڵ ئەوەشدا هەڵەیە ئەگەر بڵێین ئایفۆن ڤایرۆس لێی نادات بەڵکو لێی دەدات، بەڵام هەمیشە چارەسەری لەلایە چونکە ئەگەر سەرنج بدەن ئایفۆن لە ساڵێکدا هەندێک جار زیاتر لە ٥ ئەپدەیت دەنێرێت کە ئەم ئەپدەیتانە بۆ جوانکاری و گۆڕانکاری نییە بەڵکو هەندێکیان بۆ بەهێزکردنی سیستەمەکەیەتی لە بەرامبەر ئەو ڤایرۆسانەی کە بۆی دروست دەکرێت ڕونكردنەوەیەكی گرنگ وەک دەزانین بۆ کارپێکردنی هەموو جۆرە سیستەمێکی وەگەڕخەری مۆبایل پیویستمان بە (ئەکاونت) هەیە بۆ دابەزاندی بەرنامەکان بەم شێوەیە: ئایفۆن (ئەپل ئایدی و ئایکڵاود) گالاکسی ( جیمەیڵ و سامسۆنگ ئەکاونت) هواوی ( جیمەیڵ و هواوی ئەکاونت) ویندۆس فۆن +نۆکیا (ئەکاونتی مایکرۆسۆفت) و تەواوی مۆبایلەکانی تر کە سیستەمی ئەندرۆیدن پێویستیان بە ئەکاونتێکی جیمەیل هەیە هەتا بتوانن لە پلەی ستۆر بەرنامە داونلۆد بکەن. چەند خاڵێکی گرنگ
