بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
قوتابییانی پەیمانگەی رواندز بە چڕی خەریکی مەشقی هاوینەن (2025-07-15)
مەشقی هاوینە گرنگترین بەشی گەشتی خوێندن و فێربوونە؛ ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ١٥ـەی تەمموزی ٢٠٢٥، سەردانی بەشێک لە قوتابییانمان کرد و لە نزیکەوە ئاگاداربووین لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی وانە پراکتیکییەکانی قوتابییان لەم مەشقەدا. مەشقی هاوینە بابەتێکی گرنگە، چونکە بە پراکتیزەکردنی تیۆرەکانی خوێندن، قوتابی دەزانێ بەرپرسیارێتییەکانی سەر شانی چین بۆ فەراهەمکردنی ژینگەییەکی تەندرووست. هەستکردن بە ئازار و ناڕەحەتییەکانی نەخۆش، واتە درووستکردنی پردی هاوکاری و یارمەتیدان و بنیاتنانی کەسایەتییەکی بەهێز بۆ ڕوبەرووبوونەوەی ئاستەنگەکان. قوتابییانمان داهاتووی ئێمەن.










