بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
چۆن سوود لە خواردنی دەرمان وەربگرین؟ (2025-07-17)
زۆرجار نەخۆش دەرمان دەخوات بەڵام ناتوانێ سوودی لێ وەربگرێ یاخود نیشانەی نەخۆشیەکەی کەم ناکاتەوە، بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی دروست دەرمانەکانی بەکار ناهێنێت. رێگە دروستەکانی بەکارهێنانی دەرمان بریتین لە: 1- پابەندبوون بە رێنوێنی پزیشک: ئامۆژگاریی پزیشکی یاخود پزیشکی دەرمانساز لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرمانەکە 2- دەرمان خواردن بەپێی ژەمەکان: لانی کەم دەبێ دەرمان 30 خولەک پێش نانخواردن یاخود 30 خولەک دوای نانخواردن بخورێت، چونکە کرداری هەرس دوای 30 خولەک دەستپێدەکات، بەڵام دوای تەواوبوونی نان خواردن راستەوخۆ نابێت دەرمان بخورێت 3- خواردنی دەرمان لەکاتی گونجاو: ئەگەر دەرمانەکەت سێ ژەمە بوو واباشە هەشت کاژێر جارێک بیخۆی، ئەگەر دوو ژەمە بوو ئەوا دەبێ 12 کاژێر جارێک بیخۆیت 4- خواردنی دەرمان بەبێ ئاو زیانی هەیە: دەرمان بەبێ ئاو دەبێتەهۆی مانەوەی لە 'سورێنچک و گەدە' بەمەش ئازار دروستدەکات 5- لەتنەکردنی دەرمان: دەنکۆڵەی دەرمان نابێ لەتبکرێت، چونکە سوودی نامێنێ، تەنیا ئەو جۆرە دەنکۆڵانە نەبێ کە هڵی لەتکردنیان هەیە 6- بەردەوام بوونت لەسەر خواردنی دەرمان: پێویستە تاوەکو کاتی تەواوبوونی دەرمانەکە بەپێی رێنوێنییە پزیشکییەکان واز لە دەرمانەکە نەهێندرێت هەردەم تەندروست باش بن ئامادەکردنی : زانکۆ سعید سلێمان
