بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
پەیمانگەی رواندز سەردانی لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات (2025-07-22)
شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 22ـی تەمموزی 2025، بە سەرپەرشتی بەڕێز "م. هێرش عەزیز خورشید"، سەردانێکی فەرمی بۆ لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، کرد. شاندەکە لەلایەن بەڕێز "بڵند اسماعیل" بەرپرسی لق، پێشوازی لێکرا. لە دانیشتنێکدا، بەرپرسی لق پێزانینی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی و دوولایەن تیشکیان خستەسەر گرنگی هەبوونی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوە جیاوازەکانی دەڤەرەکە. لەلایەن خۆشییەوە، بەڕێز "م. هێرش عزیز خورشید" جەختی لە گرنگی پاراستنی پەیوەندی پتەوی نێوان کەرتی پەروەردە و دامەزراوەکانی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمجۆرە هاوکارییە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاڵپشتیکردنی داهاتووی قوتابییان و گەشەپێدانی فراوانتری هەرێمی کوردستان. هاوکات بەڕێزیان گوتی: سەردانەکەی ئەمڕۆمان تەنها بۆ پێشکەشکردنی پیرۆزبایی نییە بەڵکو بۆ دەربڕینی ئامادەیی خۆمانە بۆ هاوکاریکردن لە هەر هەوڵێکدا کە خزمەت بە داهاتووی گەنجانمان و پێشکەوتنی ناوچەکەمان بکات. لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز، پابەندین بە دروستکردنی پرد لە نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و پایەکانی کۆمەڵگاکەماندا.











