بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

سەردانی و پیرۆزبایی (2025-07-24)

ڕێکەوتی ٢٢ـی تەمووزی ٢٠٢٥، شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بە سەرپەرشتی بەڕێز "م. هێرش عەزیز خورشید" سەردانێکی فەرمی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆرانی ئەنجامدا بۆ لای بەڕێز "م. سیروان مشیر رسول" بە مەبەستی پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی دەستبەکاربوونیان وەک یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سۆران. جێگای باسە شاندی پەیمانگە لە لایەن بەڕێز "م. سیروان مشیر رسول" یاریدەدەری بەڕێوەبەرایەتییەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، کە گرنگی درووستکردنی پردی نێوان پەروەردە و خزمەتگوزاری گشتی دووپاتکردەوە بۆ باشتر خزمەتکردنی ناوچەکە.