بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

سەردانی زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی بۆ پەیمانگەی رواندز (2024-09-03)

ڕۆژی سێشەممە، ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٤، شاندێکی زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی بەڕێز "د. ئاسۆ کوردۆ " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی، سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندزی کرد و بە گەرمی لە لایەن بەڕێز “م. هێرش عزیز” ڕاگری پەیمانگەوە پێشوازی لێکرا. لەم دیدارەدا، بەڕێز راگری پەیمانگە بەخێرهاتنی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری کرد و خوشحاڵی خۆی دەربری بۆ سەردانەکە. هاوکات یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی، خوشحاڵی خۆی دەربری بۆ دیدارەکە و تیشکی خستەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و درووستکردنی هەماهەنگی لە نێوان هەردوو لادا.