بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

دەستپێکردنی سەرکەوتووانەی خولی "رێکاری پەرستاری" لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز (2025-07-25)

ڕۆژی هەینی ٢٥ـی تەمووزی ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری بەناوبانگی نێودەوڵەتی "اسماعیل نەبی چۆمانی"، خولێکی تایبەتمەندی پەرستاری بەناونیشانی "رێکاری پەرستاری" لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، بە هەماهەنگی لەگەل ڕێکخراوی "هێزی تاک" بەڕێوەچوو. خولەکە هەنگاوێکی بەرچاوە بەرەو پێشخستنی ڕاهێنانی تەندرووستی لە دەڤەری سۆران و لەلایەن قوتابی و دەرچووانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. ئەم خولە کواڵیتی بەرزە، یەکێکە لە بەهێزترینەکانی جۆری خۆی و، دەرفەتێکی ناوازە بۆ بەشداربووان دەڕەخسێنێت بۆ قووڵکردنەوەی توانا پزیشکییەکانیان لە ڕێگەی ڕێبازێکی هاوسەنگەوە، کە 75% ڕاهێنانی پراکتیکی و 25% فێرکاری تیۆرییە. بەشداران بە راهێنانی پراکتیکی، بەشدارییان لە فێربوونی ڕێکارە سەرەکییەکانی پەرستاری کرد، لەوانە: • تەکنیکەکانی دانانی کانولا • ڕێکارەکانی کێشانی خوێن • پرۆتۆکۆڵەکانی سەلامەتی ڕێکاری پزیشکی ئەم دەستپێشخەرییە، ڕەنگدانەوەی بەردەوامیی خۆبەخشیی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندزە بۆ پەروەردەی پراکتیکی و پەرەپێدانی کۆمەڵگا.