بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

ڕۆژی دووەم وکۆتایی لە خولی "ڕێکاری پەرستاری" لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز (2025-07-26)

ڕۆژی 26ی تەمموزی 2025، پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بە هەماهەنگی ڕێکخراوی "هێزی تاک" بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، خولی چڕ و پڕی ڕاهێنانی ڕێکارە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا. ئەم خولە، مەبەست لێی فێرکردنی بەشداربووان بوو لە چەندین بابەتی پزیشکی پێویست و سەرەتایی وەک کانولە دانان ، وەرگرتنی خوێن و چەندین بابەتی دیکەی گرنگ، بە ڕاهێنەرایەتی "اسماعیل نبی چۆمانی" ڕاهێنەرانی نێودەوڵەتی. لە کۆتایی خولەکەدا، بە ئامادەبوونی "م. هێرش عزیز خورشید" سوپاس و پێزانین بەخشرایە ڕاهێنەر و ڕێکخەرانی خولەکە؛ ئەمە جگە لە بەخشینی بڕوانامە بە فێرخوازان. پێویستە بگوترێ دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک، پلەی یەکەم لەسەر ئاستی خولەکە دیاری کرا. ئەم دەستپێشخەرییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی پەیمانگەکەمانە بە خوێندنی کواڵیتی بەرز و پراکتیکی لە بواری پزیشکیدا.