بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
سەردانی پەیمانگەی رواندز بۆ بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی (2025-07-26)
لە هەنگاوێکدا بەرەو هاوکاریی بەهێزتر لە نێوان دامەزراوە پەروەردەییەکان و کەرتە خزمەتگوزارییە گشتییەکان، لە ڕێکەوتی ٢٢ـی تەمووزی ٢٠٢٥، شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بە سەرۆکایەتی بەڕێز "م. هێرش عەزیز خورشید" سەردانێکی فەرمی بۆ بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرد. ئامانجی سەردانەکە دەربڕینی سوپاسگوزاری بوو بۆ بەردەوامی خزمەتەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە کرێکاران و کۆمەڵگا و، بەرزکردنەوەی هەماهەنگی نێوان هەردوو دامەزراوەکە بۆ هاوکارییەکانی داهاتوو. جێگای باسە شاندی پەیمانگە لە لایەن بەڕێز "هەژار یونس علی" بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، کە گرنگی درووستکردنی پردی نێوان پەروەردە و خزمەتگوزاری گشتی دووپاتکردەوە بۆ باشتر خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکە.






